"150 ملیار دۆلاری عێراق به‌ دزی براوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌"

هەواڵ / عێراق :: 14/08/2019‌ :: 491‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی سائیرون، قه‌باره‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ ئاشكرا ده‌كات، كه‌ له‌ دوای رووخانی رژێكی به‌عسه‌وه‌ به‌ دزی و نایاسایی براونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ و به‌هه‌موو جیهاندا بڵاوه‌ی كردووه‌.

ریاز مه‌سعودی په‌رله‌مانتاری سائیرون له‌ لێدوانێكدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رایگه‌یاند: پاره‌ی به‌ قاچاخبراوی عێراق بۆ ده‌ره‌وه‌ له‌ نێوان (100-150) ملیار دۆلاردایه‌، ئه‌و پارانه‌ش به‌ رووبه‌رێكی زۆر فراوانی وڵاتانی دنیادا بڵاوبووه‌ته‌وه‌، پاره‌ی عێراق گه‌یشتۆته‌ ئه‌مریكای باشوور، هه‌ندێك پاره‌ش هه‌یه‌ حكومه‌تی عێراق بێئاگایه‌ لێی به‌ناوی ده‌زگای هه‌واڵگری و ناو و ژماره‌ی نهێنی له‌ ریزبه‌ندی پاره‌ی قاچاخ براوی پێش 2003 تۆماركراوه‌.

روونیشیكرده‌وه‌: دوای 2003 زۆرینه‌ی ئه‌و پارانه‌ی دزراون به‌تایبه‌ت له‌ سه‌رده‌می (جه‌ی گارنه‌ر و پۆڵ بریمه‌ر)دا بووه‌، سه‌رباری ئه‌و ئاڵتونانه‌ی له‌ بانكه‌كاندا دزراون، یان پرۆسه‌كانی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ كه‌ بڕەکه‌ی ده‌گاته‌ 100 ملیار دۆلار، پاره‌كه‌ش له‌ چه‌ند وڵاتێكی دراوسێ و میسر و ئیمارات، كه‌ ناوه‌ندی بازرگانی و موڵك و هێڵی ئاسمانی بانك و بازرگانی فراوانی تیایه‌.

ئاماژه‌ی ئه‌وه‌شكرد: گه‌وره‌یی قه‌باره‌ی ئه‌و پارانه‌ی و نه‌زانینی شوێنی هه‌ڵگرتنیان وای له‌ په‌رله‌مان كردووه‌، بڕی 10 ملیۆن دۆلار ببخشێته‌ هه‌ركه‌سێك حكومه‌ت له‌ شوێنه‌كه‌یان ئاگادار بكاته‌وه‌.

 

پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure