دوای ٢٠ رۆژ تەرمی مێردمنداڵێک لەدەریاچەی دوکان دۆزرایەوە

هەواڵ / کوردستان :: 14/08/2019‌ :: 561‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری


دوای ٢٠ رۆژ لەخنکان، تەرمی مێردمنداڵێکی کەرکوکی لەدەریاچەی دوکان دۆزرایەوە.


جاسم محەمەد باوکی منداڵە خنکاوەکە ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی ئاب بەدواڕۆژی راگەیاند: دوای ٢٠ رۆژ لەگەڕان توانرا تەرمی کوڕەکەم لەدەریاچەی دوکان دەربهێنرێت تاوەکو بیگەڕێنینەوە کەرکوک.


وتیشی: "رۆژی ٢٥ی مانگی رابردوو (هاشم جاسم) تەمەن ١٢ ساڵ لەکاتی مەلەکردندا لەدەریاچەی دوکان خنکا و لەو ماوەیەشدا لە هەوڵدابوین بۆ دەرهێنانی تەرمەکەی".

 

پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure