"زیاتر لە 40 ملیۆن دینار بۆ سەیرانگایەكی سنووری پارێزگای سلێمانی خەرجكراوە"

هەواڵ / ئابوری :: 14/08/2019‌ :: 215‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رێبین حەسەن


تاوەكو ئێستا، بڕی 41  ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەی خزمەتگوزاری سەیرانگای "گۆڵێ" خەرج كراوە و بەرپرسێكی گەشتوگوزاری پارێزگای سلێمانیش، دەڵێت: "هەوڵی ئەوە دەدەین بۆ ئایندە پڕۆژەی گەورەتر بۆ ئەو سەیرانگەیە ئەنجام بدەین".


لەوبارەیەوە، عەلی رەئوف، بەڕێوبەری گەشتوگوزاری سلێمانی، بەدواڕۆژی راگەیاند: سەیرانگای گۆڵێ لەسنووری ناحیەی گەرمكی سەر بە قەزای پێنجوێن، یەكێكە لەسەیرانگا دڵگیرەكانی كوردستان، لەقۆناغی یەكەمدا توانیومانە پڕۆژەی خزمەتگوزاری سەرەتایی بۆ ئەو سەیرانگەیە دابنێین بەتایبەتی خزمەتگوزاری دروستكردنی  (w.c) هەروەها دروستكردنی قادرمە بۆ ئەوەی خەڵكی بە ئاسانی بتوانێت لەناو ئەو سەیرانگایەدا هاتوچۆ بكات.

وتیشی: "تائێستا بڕی41 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەی خزمەتگوزاری سەیرانگای گۆڵێ خەرج كراوە و یەكێكە لەو سەیرانگایانەی كە چاومان لەسەریەتی بۆ ئەوەی لەداهاتوودا پڕۆژەی گەورەتری بۆ ئەنجام بدەین".

ئاماژەی بەوەشكرد: چەندین سەیرانگای جوان و دڵگیر لەسنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری هەیە، ئەگەر پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ بكرێت، بێگومان دەبێتە ناوچەیەكی گەشتیاری، بۆیە ئێمە هەوڵەكانی خۆمان چڕ دەكەینەوە بۆ ئەوەی بتوانین پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ سەیرانگەكان دابین بكەین".

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە