له‌ رووداوێكی هاتوچۆدا 11 كه‌س بوونه‌ قوربانی

هەواڵ / کوردستان :: 14/08/2019‌ :: 1413‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزی 

له‌ ئه‌نجامی رووداوێكی هاتوچۆ له‌ نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا له‌ سنووری قه‌زای زاخۆ كه‌سێك گیانی له‌ ده‌ستدا و 10 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

موقه‌دەم ئازاد تاها، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی هاتوچۆ له‌ پارێزگای دهۆك به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: كاتژمێر 10ی شه‌وی رابوردوو له‌ سه‌ر شەقامی خرابابكێ نزیك گوندی مێرا له‌ سنووری قه‌زای زاخۆ رووداوێكی هاتوچۆ روویدا.

وتیشی: "رووداوه‌كه‌ له‌ نێوان سێ ئۆتۆمبێلی ڤیكترا تایبه‌ت و كرێ ته‌كسی و كیا تایبه‌ت روویدا و زیانی زۆری لێكه‌وته‌وه‌".

به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی هاتوچۆ له‌ پارێزگای دهۆك ئاماژەی‌ به‌وه‌شكرد: به‌داخه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامی ئه‌و رووداوه‌ كه‌سێك گیانی له‌ ده‌ستدا و 10 كه‌سی دیكه‌ش به‌ سه‌ختی برینداربوون و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كران".

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure