ئیدارەی مەخمور داوای پێشمەرگە دەکات

هەواڵ / کوردستان :: 4 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 302‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


ئیدارەی قەزای مەخمور رایدەگەیەنێت: جموجوڵی داعش لە سنووری چیای قەرەچوخ هەڕەشەن بۆ سەر هاووڵاتیان و هیچ ئۆپراسیۆنێکیش بەبێ پێشمەرگە سەرکەوتوو نابێت.


ماڵپەری بەغداد ئەلیەوم لە زاری رزگار محەمەد قایمقامی قەزای مەخمورەوە بڵاویکردەوە: جموجوڵی چەکدارانی داعش لە سنووری چیای قەرەچوخ مەترسییە بۆسەر هاووڵاتیانی سنوورەکە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە: هیچ ئۆپراسیۆنێکی سوپای عێراق بەبێ پێشمەرگە لە ناوچەکەدا سەرکەوتوو نابێت، لەبەر ئەوەی پێشمەرگە شارەزای جوگرافی ناوچەکەن.

بەپێی سەرچاوەیەکی ئەمنی قەزاکەش بۆ ماڵپەرەکە،  یەکشەممەی رابوردوو ئۆپراسیۆنی هاوبەشی هێزی هاوپەیمانان و سوپای عێراق و پێشمەرگە لە سنوورەکەدا هەبووە. 

ئا: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure