ترامپ باجی گومرگی لەسەر هەندێک کاڵای چینی زیاد دەکات

هەواڵ / ئابوری :: 14/08/2019‌ :: 136‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئیدارەی کۆشکی سپی بڕیاریدا بە زیادکردنی باجی گومرگی لەسەر هەندێک کاڵای چینی لە مانگی ئەیلولی داهاتووەوە بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت.

بڕیارەکە باجی لە سەدا 10 دەخاتە سەر هەندێک کاڵا کە دیارترینیان یاری ئەلیکترۆنی و کۆمپیوتەر و هەندێک یاری دیاریکراوی دیکە و سکرینی کۆمپیوتەرن.

جگە لەو کاڵایانە بڕیارەکە لە 21 پەڕە پێکهاتووە و کۆشکی سپی بڵاویکردووەتەوە کە ئەمانەیش لەخۆ دەگرێت، ماسی بەستوو، یاری ئاگرین، جلوبەرگ و پێداویستی منداڵ.

چینیش لە رێگەی لیۆهی جێگری سەرۆکوەزیرانی چین ناڕەزایی خۆیانی بە ئیدارەی دۆناڵد ترامپ راگەیاندووە. 

ئا: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە