دواڕۆژ، سیروان حەسەن
لە کەلار هاووڵاتیەک بڕێکی زۆر پارە دەدۆزێتەوە و لە ڕێگەی پۆلیسەوە گەڕێندرایەوە بۆخاوەنەکەی.
عەلی جەمال قەدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بەدواڕۆژی ڕاگەیاند: چەند ڕۆژێک لەمەوبەی هاوڵاتیەک لەناحییەی ڕزگاری سەر بەقەزای کەلار بڕێک دراوی ئەمریکی بەبڕی پێنج هەزار و شەش سەد دۆلار و 270 هەزار دراوی عێراقی دۆزیەوە.
وتیشی: "دوای ئەوەی ئەو هاوڵاتییە پارەکەی ڕادەستی پۆلیسی ناحییەی ڕزگاری کرد بەمەبەستی گەڕاندنەوەی بۆ خاوەنەکەی و پارەکە لەبەشی ئەماناتی پۆلیس هەڵگیرا.
ئەوەشی خستەڕوو: سێ شەمە 13ی ئابی 2019 لەلایەن ئەفسەری بنکەی پۆلیسی ڕزگارییەوە دوای لێکۆڵینەوە و دڵنیابوونەوە ڕادەستی خاوەنەکەی کرایەوە.
پ: ک. س