هه‌ولێر: لە 2 رۆژی جەژندا هه‌شتا هه‌زار گه‌شتیار روویان له‌و شاره‌ كردووه‌

هەواڵ / کوردستان :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 146‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌و پلانه‌ی بۆ جه‌ژن دایانناوه‌ تا ئێستا به‌سه‌ر كه‌وتوویی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، له‌ رۆژانی پێش جه‌ژن تاوه‌كو ئێستا زیاتر له‌ 80 هه‌زار گه‌شتیار روویان له‌ پارێزگای هه‌ولێر كردووه‌. 


عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر به‌دواڕۆژی راگه‌یاند "پلانی جه‌ژن به‌سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێكراوه‌و تاوه‌كو ئێستا هیچ رووداوێكی نه‌خوازراو رووی نه‌داوه‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش له‌ خزمه‌ت ئارامی شارو پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتیان دان". 

وتیشی: "له‌ رۆژانی پێش جه‌ژن و تا سێیه‌م رۆژی جه‌ژن زیاتر له‌ هه‌شتا هه‌زار گه‌شتیار روویان له‌ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كانی هه‌ولێر كردووه‌و پێشبینی ده‌كه‌ین ژماره‌كه‌ له‌وه‌ زیاتر بێت". 

روونیشیكرده‌وه‌، هێزه‌كانی پۆلیسی هه‌ولێر له‌ مانگه‌كانی رابوردوو تۆمه‌تبارێكی زۆریان ده‌ستگیر كردووه‌ كه‌ زۆربه‌یان تاوانی دزیكردن بوون‌ وه‌ك پاره‌و بڕینی دوكان و بردنی ئۆتۆمبێل، ده‌ستگیر كردنی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ كاریگه‌ری باشی هه‌بووه‌ له‌سه‌ر ئارامی شارو كه‌مبوونه‌وه‌ی تاوانه‌كان، هه‌ر بۆیه‌ داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كات هه‌ر تاوانێكیان بینی به‌ زووترین كات پۆلیسی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌. 

پێداچوونەوە و بڵاوكردنەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure