٧٠ ھەزار گەشتیار ڕویان کردۆتە سلێمانی

هەواڵ / کوردستان :: 13/08/2019‌ :: 160‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی رایدەگەیەنێت "ھەتا دووەم رۆژی جەژنی قوربان ٧٠ ھەزار گەشتیار هاتوونەتە سلێمانی".


عەلی ڕەئوف، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی بە دواڕۆژی راگەیاند "بەپێی ئەو ئامارە سەرەتاییەی لەبەردەستماندایە ھەتا رۆژی دووەمی جەژنی قوربان ٧٠ ھەزار گەشتیار ھاتوونەتە سنووری پارێزگای سلێمانی".

راشیگەیاند "چەند رۆژێکی پشووی دیکە ماوە لەم ھەفتەیەدا، ھەر بۆیە پێشبینی ھاتنی زۆرتری گەشتیار دەکەین و لەڕۆژانی کۆتایدا ژمارەی گەشتیاران بەفەرمی دیاریدەکرێت".

ئەوەشی روونکردەوە تەنھا لە ماوەی پێنج رۆژدا لە سنووری مەرزی باشماخەوە ٢٣ ھەزار ھاووڵاتی گەشتیانکردووە بۆ وڵاتی ئێران.

پێداچوونەوە و بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure