وه‌رگه‌ڕانى ئۆتۆمبێلێك گیان لەده‌ستدانى شۆفێره‌كه‌ى لێكه‌وته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 13/08/2019‌ :: 267‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزى

له‌ ئه‌نجامى رووداوێكى هاتوچۆ له‌ جۆرى وه‌رگەڕان لەسەر شەقامی گشتى له‌ سنوورى قه‌زاى شێخان شۆفێرى ئۆتۆمبێله‌كه‌ گیانى له‌ ده‌ستدا.


مقه‌دم ئازاد تاها، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى هاتوچۆ له‌ پارێزگاى دهۆك به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند "ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 13ى ئاب له‌ سه‌ر جاده‌ى گشتى نێوان كۆمه‌ڵگاى چڕه‌ و قه‌زاى شێخان نزیك گوندى زیناڤا ئۆتۆمبێلێكى هیوندای تایبه‌ت تووشى رووداوى هاتوچۆ بووه‌ و وه‌رگه‌ڕاوە".

وتیشى: "له‌ئه‌نجامى وه‌رگه‌ڕانى ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ شۆفێره‌كه‌ى گیانى له‌ ده‌ستدا و ته‌رمه‌كه‌ى ره‌وانه‌ى پزیشكى داد كراوە له‌ دهۆك".

ئاماژەی‌ به‌وه‌شكرد "كاتژمێر 4:20 خولەکی ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر شەقامی خراب دێمێ له‌ ئه‌نجامى پێكدادانى نێوان ئۆتۆمبێلێكى ته‌كسى و بارهه‌ڵگرێکدا سێ منداڵ به‌سه‌ختى برینداربوون".

پێداچوونەوە و بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure