یەكەم فێستیڤاڵی فۆتۆگرافەرانی كوردستان لەسلێمانی دەكرێتەوە

هەواڵ / که‌لتور :: 14/08/2019‌ :: 132‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

وا بڕیارە هەفتەی داهاتوو یەكەمین فێستیڤاڵی فۆتۆگرافەرانی كوردستان لەشاری سلێمانی بكرێتەوە و چوار رۆژ بەردەوامبێت.

 

بەختیار سەعید، خاوەنی ناوەندی حەوت رەنگە ئەنجامدەری فێستیڤاڵەکە 13ی ئابی 2019 بەدواڕۆژی راگەیاند: فێستیڤاڵەكە رۆژی 19ی ئاب لەمۆزەخانەی نیشتمانی ناسراو بە ئەمنەسوورەكە دەكرێتەوە و بۆ ماوەی چوار رۆژە تیایدا كاری 100 فۆتۆگرافەری باشوور و باكوور و رۆژهەڵاتی كوردستان نیشان دەدرێت.


ناوبراو روونیكردەوە: هەروەها پانێڵێك سەبارەت بەفۆتۆگرافی ئەنجامدەدرێت كە چوار بابەت لەخۆدەگرێت، ۆركشۆپێك لەسەر ستۆری، نمایشی یەكێك لە كتێبەكان لەسەر پۆرترێت كە لەڕۆژهەڵات بەرهەمهێنراوە و 100 پۆرترێت، پێشانگایەكی تایبەتیش بە كامێرا لە مۆزەخانەی سلێمانی بەڕێوە دەچێت.

 

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 

بڵاوكردنەوە: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە