لەدوو ڕۆژی جەژندا ٧٣٠ سەر ئاژەڵ بۆ قوربانی سەربڕدراوە

هەواڵ / کوردستان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 236‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد

بەمەبەستی ئەنجامدانی قوربانی، ھاووڵاتیان لەشاری سلێمانی ئاژەڵەکانیان بۆ سەربڕین بردۆتە کوشتارگە و لەماوەی دوو ڕۆژدا ٧٣٠ سەر ئاژەڵ سەربڕدراوە.


دکتۆر شاڵاو عارف، سەرپەرشتیاری پزیشکانی کوشتارگەی سلێمانی بە دواڕۆژی وت: "لەماوەی دوو ڕۆژی جەژندا، ۷۳۰ سەر ئاژەڵی بچوک ٦۸ ئاژەڵی گەورە ھاتۆتە کوشتارگەکەمان و سەربڕدراون بەمەبەستی قوربانی".

وتیشی: " لەو ژمارەیە یەک تەن و ٧٠ کیلۆ گۆشتی نەشیاو بۆ بەکارهێنان ڕەت کراوەتەوەو سوتێنراوەو سەروو ۳۰۰ ئۆرگانی نەخۆشیش بەهەمان شێوە لەناوبراوە".

لەجەژنی قورباندا ھاووڵاتیان ئاژەڵ دەکەنە قوربانی و بەشێک لە ھاووڵاتیان ئاژەڵ دەبەنە کوشتارگەکان و بەشێکیش لەماڵەکانیان یان لەسەر شەقامەکان سەری دەبڕن.

پێداچوونەوە و بڵاووكردنەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure