زانیاری نوێ لەسەر یەكلاییكردنەوەی كاندیدی جێگری سەرۆكی هەرێم لەلایەن گۆڕانەوە

هەواڵ / کوردستان :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 260‌ جار بینراوە

تاگ :: گۆڕان

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

بزووتنەوەی گۆڕان لە دیاریکردنی كاندیدی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان یەكلاییبووەتەوە و بڕیارە چەند رۆژێكی دیكە رایبگەیەنێت.


سەرچاوەیەكی ئاگادار لەبزووتنەوەی گۆڕان (ئەمڕۆ سێشەممە 13ی ئایاری 2019) بەدواڕۆژی راگەیاند: بزووتنەوەكەمان مستەفای سەید قادر بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان كاندید دەکات و هەر كاتێكیش پڕۆسەکە كۆتایی هات، لە میدیای فەرمی بزووتنەوەكەمان رایدەگەیەنین.

بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم لەپشكی گۆڕان دوو كاندیدی بەهێز هەن ئەوانیش مستەفای سەید قادر، محەمەد نۆفیق رەحیم، سەبارەت بەوەی بۆچی ئەگەری زۆرە مستەفای سەید قادر ئەو پۆستە وەربگرێت، سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەكرد: مستەفای سەید قادر بەیەكێك لەئەندازیارانی رێككەوتنی گۆڕان و پارتی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم دادەنرێت و ئەندامی وەفدی گۆڕانیش بووە بۆ ئەو مەبەستە، جگە لەوەش بۆ ئەو پۆستە گونجاوترە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان دوو جێگری دەبێت، یەكێكیان لەپشكی یەكێتیە كە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و بەرپرسی هێزەكانی 70یە.

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە