فه‌یسبوك ئاماده‌یه‌ ملیۆنه‌ها دۆلار خەرج بکات بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كان

هەواڵ / جیهان :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 99‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

كۆمپانیای فه‌یسبوك له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین ده‌زگای هه‌واڵ له‌هه‌وڵدایه‌ بۆ به‌ده‌ست خستى گرێبه‌ستى بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كان.


رۆژنامه‌ى ۆڵستریت جورناڵ له‌ راپۆرتێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌ كردووه‌: رەنگە به‌های ئه‌و گرێبه‌سته‌ بگاته‌ ملیۆنه‌ها دۆلار.

ئەو ده‌زگایانه‌ى كه‌ فه‌یسبوك له‌ په‌یوه‌ندیدایه‌ له‌گه‌ڵیاندا بریتین لە: ئه‌ى بی سی نیوز و كۆمپانیای دیزنی و بلومبێرگ و داوجونز و وڵستریت جورناڵ و واشنتن پۆست.

به‌پێی ئه‌م راپۆرته‌ فه‌یسبوك پلانى هه‌یه‌ ئه‌و وتارانه‌ مسۆگه‌ر بكات وه‌ك پشكێك له‌ به‌شی هه‌واڵه‌كان كه‌ بڕیاره‌ پایزی داهاتوو بیخاته‌ كاره‌وه‌.

پ: ن.ر

بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure