ئه‌میرێكى داعش ده‌ستگیركرا

هەواڵ / عێراق :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 160‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق رایگه‌یاند: له‌ قه‌زاى حه‌ویجه‌ى سه‌ر به‌ پارێزگاى كه‌ركوك، ئه‌میرێكى باڵاى داعشیان ده‌ستگیركردووه‌، كه‌ به‌ "أمير المطاحن" ناسراوه‌، هه‌روه‌ها سێ شانه‌ى ترى تیرۆرستى هه‌ڵوه‌شێنراونه‌ته‌وه‌.


وه‌زاره‌تى به‌رگرى له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "مه‌فره‌زه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هه‌واڵگرى و ئه‌منى كه‌ركوكى سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى هه‌واڵگرى و ئاسایش توانیویانه‌ سێ شانه‌ى تیرۆرستى هه‌ڵوه‌شێننه‌وه‌ و ئه‌ندامانى ده‌ستگیر بكه‌ن، كه‌ له‌نێوانیاندا ئه‌میرى مه‌تاحن (أمير المطاحن) له‌ قه‌زاى حه‌ویجه‌ى سه‌ر به‌ پارێزگاى كه‌ركوك هەیە، له‌ كاتێكدا ئه‌ندامانى ئه‌و شانه‌ ده‌ستگیركراوانه‌ دانیان به‌ چه‌ندین تاوانى نامرۆیى و كوشتنى خه‌ڵكى بێتاواندا ناوه‌ كه‌ بە خوێن ساردییه‌وه‌ ئه‌نجامیان داوه‌".

وه‌زاره‌تى به‌رگرى ده‌شڵێت: "دواى لێكۆڵینه‌وه‌ى به‌رده‌وام ئه‌ندامانى شانه‌ تیرۆرستییه‌كه‌، چه‌ندین زانیارییان له‌سه‌ر شوێن و گواستنه‌وه‌ى خۆراك و بۆمبى چێنراو ئاشكراكردووه‌، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كه‌ خۆراكیان گواستووەته‌وه‌ بۆ خێزان و خانه‌واده‌ى داعشە كوژراوه‌كانیان له‌ پارێزگاى كه‌ركوك، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌ستیانكردووه‌ به‌ گه‌ڕان و پشكنینى ئه‌و شوێنانه‌ و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ئه‌و شتانه‌ى له‌و شوێنانه‌دا هه‌بوون".

پ: ن.ر

بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure