ترسێکی زۆر لەناو فڕۆكه‌یه‌كى عێراقى دروست دەبێت

هەواڵ / عێراق :: 13/08/2019‌ :: 233‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

سایتى  "العالم"ى ئێرانى (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 13ى ئابى 2019) بڵاویكرده‌وه‌، كێشه‌ ده‌كه‌وێته‌ بزوێنه‌رى فڕۆكه‌یه‌كى عێراقییه‌وه‌ كه‌ له‌ فڕۆکەخانەی ئەستەنبوڵەوە بۆ به‌غدا به‌ڕێكه‌وتووه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ ترسێكى زۆر ده‌كه‌وێته‌ دڵى سه‌رنشینه‌كانییه‌وه‌.


سایته‌ ئێرانییه‌كه‌ ئاماژە بەوەدەکات: لە گرتە ڤیدیۆییه‌كدا، قه‌رەباڵغى سه‌رنشینه‌كانى فڕۆكه‌یه‌كى عێراقى ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ له‌ ئەستەنبوڵەوە بۆ به‌غدا هاتووه‌، له‌به‌رده‌رگاى ده‌رچوونى فڕۆكه‌کە ژنێك ده‌ڵێت: "ژیانمان له‌مه‌ترسیدایه‌.. ده‌رگاى فڕۆكه‌كه‌ بكه‌نه‌وه‌" هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌نگه‌ش ده‌بیسترێت: "كێشه‌ له‌ بزوێنه‌رى فڕۆكه‌كه‌دایه‌، ده‌یانه‌وێت به‌و شێوه‌یه‌ به‌ ئێمه‌وه‌ فڕۆكه‌وانى بكه‌ن".

به‌پێى هه‌واڵه‌كه‌: له‌ گه‌شتى داهاتووى ئەستەنبوڵ بۆ به‌غدا، گه‌شتیاران تووشى شۆك بوون كه‌ فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ر به‌ كۆمپانیاى ئۆرى فڕۆكه‌وانى، كاتێك فڕۆكه‌كه‌ بۆ ماوه‌ى یه‌ك كاتژمێر له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا رێیكرد به‌بێ فڕۆكه‌وان، دواتر روونبوویه‌وه‌، كه‌ ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ كێشه‌یه‌ك له‌ بزوێنه‌ره‌كه‌یدا هه‌یه‌، سه‌ربارى ئه‌وه‌ش كۆمپانیاكه‌ سوربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى فڕۆكه‌كه‌ به‌ سه‌رنشینه‌كانه‌وه‌ بفڕێت، ئه‌وه‌ش وایكرد هه‌موو خه‌ڵكه‌كه‌ به‌ ترسێكى زۆره‌وه‌ داوایان كرد ده‌رگاكه‌یان بۆ بكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى دابه‌زن.

پ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure