مێردمنداڵێک بە تراکتۆرێکەوە وەرگەڕاو گیانی لەدەستدا

هەواڵ / کوردستان :: 13/08/2019‌ :: 716‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

له‌ ناحیه‌ى قه‌ره‌ته‌په‌ مێردمنداڵێك له‌ كاتێكدا به‌ تۆراكتۆر زه‌وى کێڵاوە، وەرگەڕاوە و گیانی له‌ده‌ستداوە. 


عه‌لى جه‌مال قه‌دورى، وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیان (ئه‌مڕۆ سێشەممە 13ی ئابی 2019) به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: له‌ گوندى قه‌ریه‌تاخى سه‌ر به‌ ناحیه‌ى قه‌ره‌ته‌په‌ مێردمنداڵێك به‌ تۆراكتۆر زه‌وى گونده‌كه‌یانی كێڵاوه‌ و جووتى كردووه‌، به‌ڵام تراكتۆره‌كه‌ وه‌رگه‌ڕاوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ گیانى له‌ده‌ستداوه‌. 

وتیشى: "ئه‌و مێردمنداڵه‌ ناوى (شاهۆ هیجران)ه‌ و ته‌مه‌نى 17 ساڵه‌ و به‌ مه‌به‌ستى توێكارى پزیشكى ته‌رمه‌كه‌ى ره‌وانه‌ى پزیشكى دادوه‌رى كه‌لار كراوه‌". 

پ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure