بارانبارین دەستپێ دەکات

هەواڵ / کوردستان :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 14772‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 

به‌رپرسێكی كه‌شناسی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: لەڕۆژی هەینی داهاتووەوە پلەکانی گەرما 5 پلە دادەبەزێت و له‌ دره‌نگانی ئه‌مشه‌ویشه‌وه‌ لەناوچە شاخاوییەکان نمه‌باران ده‌بارێت.


ئه‌ژی چه‌تۆ، به‌رپرسی راگه‌یاندنی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 13ی ئابی 2019) به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌وه‌ پله‌كانی گه‌رما روو له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن و تا رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

وتیشی: "له‌ دره‌نگانێكی ئه‌مشه‌ویشەوە، ئاسمان په‌ڵه‌ هه‌ورده‌بێت و نمه‌باران له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی هه‌ولێر و دهۆك ده‌بارێت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له‌ رۆژی هه‌ینی و شه‌ممه‌ی داهاتوو پله‌كانی گه‌رما 3 بۆ 5 پله‌ داده‌به‌زن، به‌ڵام بۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو جارێ روون نییه‌ كه‌شوهه‌وا چۆن ده‌بێت. 
 
پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure