قوربانى بۆ سەدام دەکرێت و سەدان وێنەی بڵاودەکرێتەوە

هەواڵ / عێراق :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 4941‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

رۆژنامه‌ى "رأی الیوم" ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 13ى ئابى 2019 بڵاویكرده‌وه‌: له‌ كاتژمێره‌كانى سه‌ره‌تاى جه‌ژنى قوربانى پیرۆزدا له‌ وڵاتى ئوردن زیاتر له‌ "1000" وێنه‌ و ڤیدیۆى سه‌دامى دیكتاتۆرى پێشووى عێراقییان بڵاوكردووەته‌وه‌.


به‌پێى هه‌واڵى رۆژنامه‌كه‌ كه‌ پشتى به‌ توێژینه‌وه‌یه‌ك به‌ستووه‌، چه‌ند ساڵێكه‌ ئه‌نجام ده‌درێت، ئوردنییه‌كان له‌ هه‌موو جه‌ژنێكى قورباندا پله‌ى یه‌كه‌میان هه‌یه‌ له‌ یادكردنه‌وه‌ى سه‌دام حسێن له‌ به‌ره‌به‌یانى یه‌كه‌مین رۆژى جه‌ژنى قورباندا.

به‌پێى توێژینه‌وه‌كه‌، وێنه‌ و ڤیدیۆى سه‌دام حسێن له‌لاى ئوردنییه‌كان له‌كاتى پیرۆزبایى كردنى جه‌ژندا ده‌ستاوده‌ست ده‌كرێت به‌تایبه‌ت ئه‌و وێنه‌ و ڤیدیۆیانه‌ى سه‌دام تیایدا پێده‌كه‌نێت.

هه‌روه‌ك به‌پێى توێژینه‌وه‌كه‌، ڤیدیۆى كاتى له‌ سێداره‌دانى سه‌دام حسێن رێژه‌ى به‌كارهێنان و ده‌ستاوده‌ستكردنى له‌ ناو خه‌ڵكدا 63%ى به‌ده‌ستهێناوه‌.

هه‌روه‌ك ڤیدیۆى "سه‌دام پێده‌كه‌نێت" پله‌ى دووه‌مى به‌ده‌ستهێناوه‌ له‌ به‌كارهێنانى و بڵاوكردنه‌وه‌دا، به‌پێى هه‌مان توێژینه‌وه‌ كه‌ رێژه‌كه‌ى 21%، و ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ى سه‌دام باسى فه‌له‌ستین و ئیسرائیل ده‌كات پله‌ى سێیه‌مى به‌ده‌ستهێناوه‌.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌ ده‌كات: "به‌كارهێنانى وێنه‌ى سه‌دام له‌ جه‌ژنه‌كاندا بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ ناوبراو له‌ یه‌كه‌مین رۆژى جه‌ژنى قورباندا له‌ سێداره‌ دراوه‌، ئه‌وه‌ش نیشیانده‌رى زیندووى ئه‌و دیكتاتۆره‌یه‌ لاى خه‌ڵكى ئه‌و وڵاته‌".

ده‌شڵێت: "سه‌ربارى كێشه‌ى ئابوورى ته‌نها له‌ شارى كه‌رك دا سێ هاوڵاتى رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ جیاتى سه‌دام حسێن قوربانیان كردووه‌، قوربانیكردنى بۆ سه‌دام له‌لاى عێراقییه‌كانى دانیشتووى ئوردن و به‌شێك له‌ ئوردنییه‌كان بووه‌ته‌ نه‌ریتێكى ساڵانه‌".

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure