یادەوەرییەکانی خامنەیی لە عێراق بە زمانی عەرەبی بڵاودەکرێتەوە

هەواڵ / عێراق :: 13/08/2019‌ :: 177‌ جار بینراوە

تاگ :: ئێران

دوارۆژ

رێکخراو رۆشنبیری و پەیوەندییە ئیسلامییەکانی ئێران رایدەگەیەنێت: کتێبی یادەوەرییەکانی عەلی خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق بە زمانی عەرەبی بڵاودەکرێتەوە.


بەپێی بەیاننامەیەکی رێکخراەکە، کتێبەکە لە 15 بەش پێکهاتووە و باسی شۆڕش و جیهاد دەکات و تەواوی لایەنەکانی ژیانی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لەماوەی 40 ساڵی رابوردوودا دەخاتەڕوو.

ئاماژە بەوەش دەکەن: هۆکاری بڵاوکردنەوەی بەزمانی عەرەبی لە عێراق بۆ نیشاندانی بیروباوەڕی رێبەڕی شۆڕشی ئیسلامییە بە سەرجەم چینە جیاوازەکانی عێراقە لە نێوانیاندا رۆشنبیران و سیاسییەکان و پیاوانی ئاینی و سەربازی و ئەکادیمییەکان.

ئا: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure