ژنێک بەهاوکاری دۆستەکەی هاوسەرەکەی دەکوژێت

هەواڵ / کوردستان :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 17839‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری

لە کەرکوک ژنێک بەهاوکاری دۆستەکەی هاوسەرەکەی دەکوژێت، پۆلیسیش دەڵێت: " تاوانەکەی شاردبووەوە بەڵام بەهۆی منداڵەکەیەوە کە برینداربوو ئاشکرابووە".


سەرچاوەیەک لەبنکەی پۆلیسی عروبە، بەدواڕۆژی راگەیاند: لەگەڕەکی نەسڕ ژنێکی تەمەن 20 ساڵ لەگەڵ دۆستەکەیدا پلانی کوشتنی هاوسەرەکەی داڕشتووە و سێ رۆژ پێش ئێستا تاوانەکەیان ئەنجامداوە".

وتیشی: "دوای ئەوەی دۆستەکەی بردووەتە ماڵی خۆیان و سێ فیشەکی ناوەتە هاوسەری ژنەکەوە بەڵام نەمردووە و دواتر هەڵساون لەڕێگەی گوریسەوە خنکاندویانەوە".

ئەفسەرەکەی پۆلیس ئەوەشی خستەڕوو: بەهۆی تەقەکردنەکەوە پێی منداڵەکەی برینداربووە بۆیە ناچاربووە بیهێنێتە نەخۆشخانە بۆ چارەسەر، بۆ شاردنەوەی تاوانەکەش ئەوەی وتووە کە مێردەکەی تەقەی لێکردون و هەڵاتوون.

ئاماژەی بەوەشدا: دوای لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە، تەرمی هاوسەرەکەیان لەنێو ماڵەکەیدا بەهەڵواسراوی دۆزیوەتەوە و ژنەکەش دانی بەتاوانەکەیدا ناوە بۆیە دەستگیرکراوە و دۆستەکەشی هەڵاتووە.

 

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure