منداڵێك به‌ رووداوێكى دڵته‌زێن گیانى له‌ ده‌ستدا

هەواڵ / کوردستان :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 14737‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزى

دوێنێ دووشەممە، منداڵێكى ته‌مه‌ن سێ ساڵ له‌ حه‌وزى ماڵه‌كه‌یاندا له‌ سنوورى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش خنكا.


بێوار عه‌بدولعه‌زیز، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى به‌رگریى شارستانى پارێزگاى دهۆك به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: دوێنێ دووشەممە منداڵێك له‌ گوندى زه‌نگه‌نانى سه‌ر به‌ قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش له‌ حه‌وزێکی پلاستیكدا له‌ناو حه‌وشه‌ى ماڵه‌كه‌یاندا خنكا.

وتیشى: منداڵه‌كه‌ ناوى (م، ت، م) و ته‌مه‌ن سێ ساڵ بووه‌، دواى خنكانى ته‌رمه‌كه‌ى ره‌وانه‌ى پزیشكى داد كرا له‌ قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش.

 


پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure