دواڕۆژ، دهۆك
دوای 5 ساڵ له رفاندنی ئه‌م كچه كورده به‌ناوی (دڵسۆز مسته‌فا عه‌مێ) له ده‌ست داعش رزگاریبوو.
ئێواره‌ی (ئه‌مڕۆ دووشەممە 12ی ئابی 2019) ئه‌م كچه كورده، دوای 5 ساڵ له رفاندنییان له گوندی كۆچۆ سه‌ر به‌قه‌زای شنگال، گه‌یشته (ما‌لا ئێزدییان) له هه‌رێمی جه‌زیره‌ی رۆژئاوای كوردستان.
ئه‌یهاب كۆچۆ، ئامۆزای ئه‌م كچه، بۆ دواڕۆژ وتی: "چه‌كداره‌كانی داعش رۆژی (15-ئاب 2014) (دڵسۆز)ی ته‌مه‌نی 11 ساڵان، رفاندبوو و له‌گه‌ڵ خۆیان بردبووه سوریا، له‌و كاته‌وه تا ئه‌مڕۆ، هیچ زانیاریەكمان له‌باره‌ی ئه‌و نه‌ده‌زانی".
ناوبراو وتیشی:"دوای به‌دواداچونی به‌رپرسه‌كانی كه‌مپی (هۆڵ) له دێره‌زور (دڵسۆز) له‌ناو كه‌مپه‌كه دۆزرایەوە و گهیەنرایە (ما‌لا ئێزدییان) له هه‌رێمی جزیره".
ئاماژهیبەوەشکرد: "تائێستا ئه‌م كچه له (ما‌لا ئێزدییان)ە له رۆژئاوای كوردسان و بڕیار وایه دوای جه‌ژن به‌هاوكاری به‌رپرسه‌كانی (ما‌لا ئێزدییان) بگاته باشوری كوردسان بۆ لای کەسوکارەکەی".
گوندی كۆچۆ ده‌كه‌وێته قه‌زای شنگال، ساڵی 2014 كه‌وته ده‌ست داعش، له‌و گونده‌دا داعش زیاتر له 300 پیاوی به‌كۆمه‌ڵ کوشت و كچ و ژن و منداڵەکانیشیان رفاند.
پێداچونەوە: ر.ف