گه‌نجێك له‌ به‌نداوی دهۆك-دا خنكا

هەواڵ / کوردستان :: 12/08/2019‌ :: 7573‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزی
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ "یه‌كشه‌ممه‌ 12ی ئابی 2019" گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ له‌ به‌نداوی دهۆك-دا خنكا. به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی به‌رگریی شارستانی له‌ دهۆك ده‌ڵێت:"له‌ شه‌ش مانگی رابردوودا 19 كه‌س به‌ رووداوی خنكان گیانیان له‌ده‌ستداوه و ته‌رمی سێ كه‌سیش تائێستا نه‌دۆزراونه‌ته‌وه‌‌".


رائید بێوار عه‌بدولعه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی به‌رگریی شارستانیی پارێزگای دهۆك به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند:"كاتژمێر 6:15 خوڵه‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئاگاداركراین له‌  رووداوێكی خنكان له‌ سه‌ر به‌نداوی دهۆك و دوای گه‌یشتنی تیمه‌كانمان دیاربوو گه‌نجێك به‌ناوی (چ، ش) ته‌مه‌ن 17 ساڵ له‌ به‌نداوی دهۆك-دا خنكاوە".

بێوار عه‌بدولعه‌زیز وتی:"تیمه‌كانمان توانییان ئامۆزایه‌كی گه‌نجه‌ خنكاوه‌كه‌ له‌ خنكان رزگاربكه‌ن و ته‌رمی گەنجەكەیش ده‌ربێنن و ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی بكه‌ن". 

به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی به‌رگریی شارستانی له‌ پارێزگای دهۆك دەڵێت:"له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابوردوودا 19 كه‌س به‌ رووداوی خنكان گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و 13 كه‌سیش له‌ خنكان رزگاركراون. هەروەها ته‌رمی سێ كه‌س تائێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌".

پ: ل. م
ب: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure