چەند تەقینەوەیەك لە بنكەیەكی سەربازیی بەغدا روویاندا

هەواڵ / عێراق :: 12/08/2019‌ :: 187‌ جار بینراوە

دواڕۆژ 
لیجنەی ئەمنیی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا رایگەیاند"ئاگرێك لە بنكەی سەربازیی (الصقر) لە باشووری پایتەخت كەوتووەتەوە و بووەتە هۆی زنجیرەیەك تەقینەوە لە عەمباری چەك و تەقەمەنیی بنكەكەدا".

سەعد ئەلمەتڵەبی ئەندامی لیژنەكە بە دواڕۆژی وت:"بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان، یەكەمجار ئاگرەكە لە كۆگاكانی سووتەمەنیی تایبەت بە موەلیدەكانی ناو بنكەكە كەوتووەتەوە و دواتر سووتەمەنییەكە رژاوەتە ناو عەمبارەكانی چەك و تەقەمەنی و بەهۆیەوە ئاگرەكەی پێگەیشتووە و تەقیوەتەوە".

ئەندامەكەی لیژنەی ئەمنیی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا وتیشی:"لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە و وردەكارییەكانی رووداوەكە".

ئا: ل. م
ب: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure