حکومەتی هەرێم لەسەر پشووی رۆژی پێنجشەممە رونکردنەوە دەدات

هەواڵ / کوردستان :: 12/08/2019‌ :: 28960‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

وتەبێژی رەسمی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوە لەسەر پشووی رۆژی پێنجشەممە دەدات.

جوتیار عادل وتەبێژی رەسمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 12ی ئابی 2019 لە لێدوانێکدا بۆ دواڕۆژ وتی: " پشووی جەژن تا رۆژی پێنجشەممە دەخایەنێت واتا رۆژی پێنجشەممەش پشووی رەسمییە".

پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردبوەوە و ئاماژەی بەوەکردبوو کە لە رۆژی یەکشەممەوە تاوەکو رۆژی پێنجشەممە پشووی رەسمییە بەبۆنەی جەژنەوە بەڵام پرسیار لای بەشێک لە فەرمانبەران دروست بووبو ئاخۆ پێنجشەممە دەکرێتە پشوو یاخود نا.

 

ئا: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure