لەم کاتەدا دەتوانرێت مریشک بکرێت بە قوربانی

هەواڵ / کوردستان :: 12/08/2019‌ :: 1172‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
ئەندامێکی لیژنەی فەتوای سلێمانی رایدەگەیەنێت"ئەگەر کەسێک ویستی قوربانیی بکات، بەڵام توانای دارایی نەبێت و نەتوانێت ئاژەڵ بکڕێت، دەتوانێت نیەتی لێ بێنێت و مریشک بکاتە قوربانی".

 
د. محەمەد پێنجوێنی ئەندامی لیژنەی فەتوای سلێمانی ئەمڕۆ"دووشەممە ۱۲ی ئابی ۲۰۱۹"بۆ دواڕۆژی روونكردەوە كە" تەنها لە حاڵەتێکدا دەتوانرێت مریشک لە جیاتی ئاژەڵ بکرێتە قوربانی، ئەویش ئەگەر کەسێک بەهۆی خراپی باری داراییەوە نائومێد بێت لەوەی بتوانێت ئاژەڵ بکڕێت، لەو کاتەدا دەتوانێت مریشکێک بکڕێت و نیەتی قوربانیی لێ بێنێت و خوای گەورە وەک قوربانی لێی قبووڵ دەکات".
بەبۆنەی جەژنی قوربان-ەوە ساڵانە بەشێک لە هاووڵاتیانی کوردستان ئاژەڵ دەکڕن و دەیکەنە قوربانی و گۆشتەکەی دەبەخشنەوە.


ئا: ل. م 

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure