تەنێکی مەترسیدار بەرەو رووی زەوی دێت

هەواڵ / زانست :: 12/08/2019‌ :: 4225‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

(ئەمڕۆ 12ی ئابی 2019) ئاژانسی گەردوون ناسی ناسا رایگەیاند کە هەسارۆچکەیەکی بچوک کە پێدەچێت مەترسیدار بێت بەرەو رووی زەوی دێت.

باسی لەوەشکرد: قەبارەی هەسارۆچکەکە گەورەترە لە هەرەمی خۆفۆ و لە کۆتایی مانگی ئابدا بە تەواوەتی لە زەوی نزیکدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە: کە لە 28ی ئابی 2019 هەسارۆچکەکە دێتە نزیکترین خاڵ لە گۆی زەوییەوە.

هاوکات ئاژانسی گەردون ناسی ئەوروپا پێشتر رایگەیاندبوو کە ئەو تەنە لە زەوی نزیکدەبێتەوە و پێدەچێت لە 9ی ئەیلولی ئەمساڵدا خۆی بکێشێت بە زەویدا.

باسی لەوەشکردووە کە ئەم دیاردەیە حەوت ملیۆن ساڵ جارێک روودەدات و ئێستا ئەو تەنە 6.7 ملیۆن کیلۆمەتر لە زەوییەوە دوورە.

ئا: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure