ئێران سیستمێکى موشەکى نوێ نمایش دەکات
هەواڵ / جیهان :: 13/08/2019 :: 149 جار بینراوە
دواڕۆژ
(رۆژی شەممە 10ى ئابى 2019) دەسەڵاتدارانى ئێران ئاشکرایانکرد: کە پەرە بە سیستمى بەرگرى موشەکى (فەلەق) دراوە و مەوداکەى بۆ 400 کیلۆمەتر زیاد کراوە کە لە توانایدایە شوێنى موشەکى کرۆز و موشەکە بالیستییەکان و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان ئاشکرا بکات.
لەوبارەیەوە عەمید عەلى رەزا سەباحى، فەرماندەى هێزى بەرگرى ئاسمانى سوپاى پاسدارانى ئێران بۆ ئاژانسى میهرى ئێرانى دوا و وتى: "لە ئێستادا سیستمى (فەلەق)مان بەهێز کردووە و لە توانایدایە کە شوێنى هەموو جۆرە موشەکەکان و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە دوورى 400 کیلۆمەترەوە ئاشکرا بکات".
ئەوەشى خستەڕوو: کە ئەو کارە بە سەرپەرشتى زانا سەربازییەکانى ئێران پەرەى پێدراوە و هاوشێوەى سیستمێکى کۆن بووە کە پێشتر بۆ ماوەیەک لە خزمەت دوورخرابووەوە.
وە: ئاکۆ زەنگەنە
پ: چ.ع
بڵاوکردنەوە: ن.ر