ئیبراهیم ئه‌لحوسی كێیه‌؟

هەواڵ / جیهان :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 180‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئیبراهیم به‌در ئه‌لدین ئه‌لحوسی له‌ ساڵی 1978 له‌ دایكبووه‌ له‌ پارێزگای سه‌عده‌ له‌ باكووری یه‌مه‌ن. 

باوكی ئیبراهیم یه‌كێك بووه‌ له‌ گه‌وره‌ترین مه‌رجه‌عی دینی تایەفه‌ی زه‌یدی له‌ یه‌مه‌ن.

ئیبراهم به‌ یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌ی حوسییه‌كان داده‌نرێت كه‌ گروپێكی چه‌كداری یه‌مه‌نییه‌ و له‌سه‌ر ده‌ستی حسێن به‌درئه‌لدین ئه‌لحوسی برا گه‌وره‌یه‌وه‌ دامه‌زرێندراوه‌. 

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئیبراهیمیان به‌ مردوویی له‌ خانوویه‌كدا دۆزیوه‌ته‌وه‌ له‌ شاری (سه‌نعا)ی پایته‌ختی یه‌مه‌ن.

به‌ پێی وێبسایتی (ئه‌لحوره‌) كوشتنی ئیبراهیم له‌ڕۆژی 9ی ئابی 2019 بووه‌، به‌ڵام هیچ ورده‌كارییه‌كی نه‌زانراوه‌،  له‌ پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی مردنی ئیبراهیمیش، حوسییه‌كان هاوپه‌یمانی سه‌ربازی به‌ سه‌ركردایه‌تی سعودییه‌یان به‌ كوشتنی ئیبراهیم تۆمه‌تبار كرد.

و: كێوان
پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure