هەزاران گەشتیار سەردانی هەولێریان کردووە
هەواڵ / ئابوری :: 12/08/2019 :: 202 جار بینراوە
دواڕۆژ، سەنگین خۆشناو
بەڕێوەبەری راگەیاندنی گەشتوگوزاری هەولێر دەڵێت: "نزیکەی 50 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەولێر".
نەریمان فازڵ، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەولێر بە دواڕۆژی راگەیاند: لە دوو رۆژی پێش جەژنی قوربان تا ئەمڕۆ نزیکەی 65 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەولێر لە رێگەی بازگەکانەوە و سەردانی ناوچە گەشتیارییەکان دەکەن.
دەشڵێت: "پێشبینی دەکەین تا کۆتا رۆژی جەژن ژمارەی گەشتیاران زیاتر بێت، چونکە هاتنی گەشتیاران بەردەوامە، بەتایبەت گەشتیارانی خواروو و ناوەڕاستی عێراق".
به‌پێی ئامارەکانی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كردستان، ساڵی رابوردوو 3 ملیۆن و 57 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان کە زۆربەیان گەشتیاری عەرەبن. له‌جەژنی رەمەزانی ئەمساڵیشدا 250 هه‌زار گه‌شتیار روویان له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان كردووه. چاوه‌ڕوان ده‌كرێ تا کۆتایی ئەمساڵ ژماره‌ی گه‌شتیاران بۆ هه‌رێمی كوردستان بگاته نزیكه‌ی 3 ملیۆن و 500 هه‌زار گه‌شتیار.
پ: چ.ع