تێلیگرام چەند خزمەتگوزارییەكی نوێ زیاد دەكات

هەواڵ / زانست :: 12/08/2019‌ :: 585‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ

دوای جێگیركردنی ڤێرژنی (5.10) ی تێلیگرام، کۆمپانیاکە چەند خزمەتگوزارییەكی نوێی زیاد كرد كە لەنێویشیاندا بەكارهێنەرانی دەتوانن نامەی بێدەنگ بنێرن.

بۆ ناردنی نامەی بێدەنگ دەتوانی چەند چركەیەك پەنجە بخەیتە سەر شوێنی ناردنەكە و نامەكە بە بێدەنگی دەگاتە ئەو كەسەی بۆی دەنێریت.

 

 یەکێکی دیکە لە خزمەتگوزارییە نوێیەکان ئەوەیە بەكارهێنەرانی دەتوانن ئیشكردنی بەردەوامی وێنە جوڵاوەكانی كە دەنێردرێن بوەستێنێت.

 

ئەوانەی تێلیگرامیان هەیە  لەمەودووا دەتوانن ئەپی كۆمێنت بەكار بهێنن. 

 پێداچونەوە: ئەڤین

بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure