تورکیا لە چوار رۆژدا دوو ھەزار ڤیزای بە عێراقییەکان داوە

هەواڵ / ئابوری :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 114‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد

كونسڵخانەی تورکیا لە عێراق لە ماوەی چوار رۆژدا دوو ھەزار ڤیزای داوە بە ھاووڵاتیانی عێراقی.


سەرچاوەیەک لە کونسڵخانەی تورکیا کە رازی نەبوو ناوی بھێنرێت بە دواڕۆژی راگەیاند: "لەماوەی چوار رۆژدا لەعێراقدا توانراوە ڤیزا بۆ نزیکەی دوو ھەزار ھاووڵاتی عێراقی دابینبکرێت کە لەماوەی چوار رۆژدا دوای ڤیزایان کردووە".

راشیگەیاند: "لە رۆژانی چوارشەمەی ھەفتەی داھاتوو تا رۆژی شەممە توانراوە لە تەواوی عێراق و شارەکانی ھەرێمی کوردستان ڤیزا بدرێت بە نزیکەی دوو ھەزار ھاووڵاتی کە زۆرینەی بۆ گەشتکردن چوونەتە وڵاتی تورکیا".

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure