٣٥ هه‌زار گه‌شتیار هاتونه‌ته‌ سلێمانی

هەواڵ / ئابوری :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 156‌ جار بینراوە

دواڕۆژ،زریان محه‌مه‌د

گه‌شتوگوزاری سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت له‌ ماوه‌ی سێ رۆژی پێش جه‌ژن ٣٥ هه‌زار گه‌شتیار هاتونه‌ته‌ سلێمانی.


ئارام شوانی، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری سلێمانی به‌دواڕۆژی وت"له‌ماوه‌ی سێ رۆژی رابوردوودا زیاتر له‌ ٣٥ هه‌زار گه‌شتیار رویان له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی كردووه‌".

وتیشی" زۆربه‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی هاتونه‌ته‌ سلێمانی له‌شاره‌كانی خوارووی عێراقه‌وه‌ هاتوون و به‌شێكیشیان له‌ ئێرانه‌وه‌ هاتووه‌ به‌ڵام ڕێژه‌ی گه‌شتیاری شاره‌كانی خوارووی عێراق زۆرتره‌".

پێداچونه‌وه‌:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure