جیهان به‌كورتى: ژنێك به‌ مردووى له‌ ماڵه‌كه‌ى خۆیدا دۆزرایه‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 11/08/2019‌ :: 12144‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

پۆلیسی نه‌رویج لاشه‌ی مردووی ژنێك ده‌دۆزێته‌وه‌ كه‌ نزیك بووه‌ له‌ هێرشبه‌ری سەر مزگه‌وته‌كه‌
ئه‌خبار ئه‌لیه‌وم -
پۆلیسی نه‌رویجی رایگه‌یاند: لاشه‌ی مردووی ئه‌و ژنه‌ی له‌ شه‌وی شه‌ممه‌ی 10ی ئاب، دۆزراوه‌ته‌وه‌ له‌ناو یه‌كێك له‌ خانووه‌كان له‌ ده‌ره‌وه‌ی شاری ئۆسڵۆ، كه‌سێكی نزیكی ئه‌و چه‌كداره‌ بووه‌ كه‌ هێرشی كردووەته‌ سه‌ر مزگه‌وتێكی ئه‌و ناوچه‌یه‌.




ناتانیاهۆ به‌رده‌وامه‌ له‌ جه‌ختكردنه‌وه‌ لەسەر ئەو هێڵە سوورانەی کە بۆ ئێران دانراون
ئه‌لعه‌نكه‌بوت -  بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌ رۆژی شه‌ممه‌ی 10ی ئابی 2019 پێش ئه‌وه‌ی له‌ نیویۆركه‌وه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ تەلئەبیب رایگه‌یاند: "ئیسرائیل و ئه‌مریكا پێكه‌وه‌ خاوه‌نی ئامانجێكن، ئه‌ویش رێگری كردنه‌ له‌ به‌رنامه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی ئێران".


یوانی چینی گونجاوده‌بێت له‌گه‌ڵ بنه‌ماکانی ئابوری
رۆیته‌رز -
 سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی له‌ رۆژی هه‌ینی 9ی ئاب، له‌سه‌ر خه‌مڵاندنه‌كه‌ی مایه‌وه‌ له‌ باره‌ی دراوی یوانی چینیه‌وه‌ كه‌ پێشتر ئاماژه‌ی به‌وه‌ دابوو "به‌شێوه‌یه‌كی زۆر گونجاو ده‌بێت له‌گه‌ڵ بنه‌ماکانی ئابوری.


روسیا دانده‌نێت به‌ تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و مووشه‌كه‌ی كه‌ كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی لێ كه‌وته‌وه‌
نون ئه‌لخه‌به‌رییه‌ - 
پاش دوو رۆژ له‌ بێ ده‌نگی روسیا دانی نا به‌وه‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ گه‌وره‌یه‌ی له‌ بنكه‌ی سه‌ربازی نیونوكسا روویدا و به‌هۆیه‌وه‌ پێنج كه‌س گیانی لە ده‌ستدا هۆكاره‌كه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كێك بوو له‌لایه‌ن (روس - ئه‌تۆم) كۆمپانیای چه‌كی ئه‌تۆمی روسیه‌وه‌.

یه‌كه‌م وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سعودیه‌ له‌پاش ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی پایته‌ختی كاتی یه‌مه‌نی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی "پشتیوانی ئیمارات"ه‌وه‌
ناس - 
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه‌ له‌ رۆژی شه‌ممه‌ 10ی ئاب، داوای له‌ هه‌موو ئه‌و حیزبانه‌ كرد كه‌ به‌شداربوون له‌ پێكدادانه‌كه‌ی عه‌ده‌ن  كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ ئه‌نجام بده‌ن له‌ سعودیه‌.

ئه‌ردۆغان: سه‌ركه‌وتنێكی دیكه‌ زیاد ده‌كه‌ین بۆ زنجیره‌ سه‌ركه‌وتنه‌ مێژووییه‌كانمان له‌ مانگی ئاب-دا
ئه‌نادۆڵ -
 ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا رایگه‌یاند: "له‌ مانگی ئابدا كه‌ به‌ مانگی سه‌ركه‌وتن داده‌نرێت له‌ مێژووی نه‌ته‌وه‌ی توركیدا، هیوادارین سه‌ركه‌وتنێكی دیكه‌ زیادبكه‌ین بۆ گشت سه‌ركه‌وتنه‌كانمان".

 

كۆریای باكوور: كیم جۆن ئون ئاماده‌بوو له‌ كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتا موشه‌كدا
ئه‌لموجه‌ز -
ده‌زگا هه‌واڵییه‌كانی كۆریای باكوور رایانگه‌یاند: كیم جۆن ئون سه‌ركرده‌ی كۆریای باكوور له‌ ماوه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتا مووشه‌ك ئاماده‌بوو كه‌ له‌ رۆژی شه‌ممه‌ی رابوردوو به‌ڕێوه‌چوو.

باندێكی چه‌كدار پێنج كه‌س ده‌كوژن له‌ یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌ی برازیلی
رۆیته‌رز -  بەپێی ده‌زگا هه‌واڵییه‌كانی برازیل، باندێكی چه‌كدار ده‌چنه‌ ناو یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌ له‌ شاری موستارداس له‌ باشووری وڵاته‌كه‌، به‌هۆیه‌وه‌ پێنج كه‌س گیانیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن و چوار كه‌سی تریش بریندار ده‌بن.


و: كێوان ئاوات
پ: ئا.ح




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure