دوو ئامۆزا كوژران

هەواڵ / کوردستان :: 11/08/2019‌ :: 26167‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، دهۆك


به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 11ى ئاب، به‌هۆى ناكۆكى نێوان دوو بنه‌ماڵه‌وه‌ له‌نێو گۆڕستانێكى گوندى تلكێف شه‌ڕ روویدا، له‌ ئه‌نجامدا چوار كه‌س بوونه‌ قوربانى.


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى دهۆك، به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: "ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ى له‌ گوندى تلكێف له‌ چه‌ند رۆژى رابوردوودا بووه‌ شه‌ڕیان، ئه‌مڕۆ بۆ سه‌ردانیكردنى گۆڕى مردووه‌كانیان سه‌ردانى گۆڕستانیان كردووه‌، به‌ڵام دووباره‌ بووه‌ته‌وە شه‌ڕیان، له‌ ئه‌نجامدا، دوو پیاو كه‌ ئامۆزاى یه‌كترین لەیەکێک لە بنەماڵەکان به‌ سه‌ختى برینداربوون، دوو كه‌سى تریش به‌ سووكى برینداربوون".

وتیشى: "به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كانیانه‌وه‌ پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ئه‌و دوو ئامۆزایه‌، له‌ نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى دهۆك گیانیان له‌ده‌ستدا".

هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ مەجید رەمزی، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ناسیاوه‌كانى ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ى گه‌نجه‌كانیان لێ كوژراوه‌ ئه‌مڕۆ باسى كێشه‌ى ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ى كرد و ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو: "ئەم شەڕە بەهۆی كێشەیەكی كۆنه‌وه‌ بووە لە نێوان ئەو دوو بنەماڵەیه‌دا كە پێشتر بە رێگا عەشایه‌رى چارەسەركراوه‌، به‌ڵام له‌ ئێستادا دووباره‌ سه‌رى هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌".

ئا: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە