له‌ رووداوێكى هاتوچۆدا 7 كه‌س بوونه‌ قوربانى

هەواڵ / کوردستان :: 11/08/2019‌ :: 7270‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بورهان یەحیا


دره‌نگانێكى شه‌وى رابوردوو 10ى ئاب، له‌سه‌ر رێگاى باگێڕا - زاویته‌، له‌ پارێزگاى دهۆك دوو ئۆتۆمبێل پێكیانداداوه‌، به‌رپرسى راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى دهۆك-یش ده‌ڵێن: "به‌هۆى رووداوه‌كه‌وه‌ حه‌وت كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانى".

ئازاد، ته‌ها، به‌رپرسى راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى دهۆك به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: "دره‌نگانێكى شه‌وى رابوردوو، له‌سه‌ر جاده‌ى كۆمه‌ڵگاى باگێڕه‌ بۆ  ناحییه‌ى زاویته‌، دوو ئۆتۆمبێلى تایبه‌ت له‌ جۆره‌كانى، تۆیۆتا كامرى و تۆیۆتا كۆرۆلا پێكیانداداوه‌".

وتیشى: "به‌هۆى رووداوه‌كه‌وه‌ شه‌ش كه‌س كه‌ سه‌رنشینى دوو ئۆتۆمبێله‌كه‌بوون برینداربوون، ژنێكیش گیانى له‌ده‌ستداوه‌".

ئا: ئا.ح




  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure