ملیاردێرێك گیانی له‌ده‌ستدا

هەواڵ / جیهان :: 10/08/2019‌ :: 6118‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

جێفری ئیبستین، بزنسمان و ملیاردێری ئه‌مریكی له‌ناو زیندانی چاكسازی مانهاتن خۆی كوشت، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ی دانی به‌وه‌دا نابوو كه‌ له‌ 2002 و 2005 گێچه‌ڵی سێكسی به‌ منداڵێكی كچ كردووە.


جێفری ئیبستین بزنسمان و ملیاردێری ئه‌مریكی كه‌ ته‌مه‌نی 66 ساڵ بووه‌ له‌ 6ی ته‌مموزی ئه‌مساڵ ده‌ستبه‌سه‌كرابوو.

ئه‌و ملیاردێره‌ په‌یوه‌ندی له‌ گه‌ڵ چه‌ندین كه‌سایه‌تی سیاسی جیهانیدا هه‌بووه‌، وه‌كوو دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و بیل كلینتۆن سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا و ئاندرۆ شازاده‌ی بریتانیا و ئه‌یهود باراك سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئیسرائیل.

كچێك به‌ناوی ڤیرجینیا رۆبێرتس سكاڵای یاسایی له‌ سه‌ر ئه‌و ملیاردێره‌ تۆماركردبوو به‌وه‌ی زۆری لێكردووه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی حیزبی دیموكراتی ئه‌مریكا سێكس بكات، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ شازاده‌ ئاندرۆ شازاده‌ی بریتانیا، به‌ڵام ئه‌م ره‌تیكرده‌وه‌ ئه‌وه‌ روویدابێت. 

به‌ڵام ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ جێفری ئیبستین بزنسمان و ملیاردێری ئه‌مریكی له‌ناو زینداندا كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێناوه‌.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure