له‌ ناو مزگه‌وتێكدا ته‌قه‌ ده‌كرێت و قوربانی هه‌یه‌

هەواڵ / جیهان :: 10/08/2019‌ :: 2744‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

پۆلیسی نه‌رویج رایگه‌یاند له‌ رووداوێكی ته‌قه‌كردندا له‌ ناو مزگه‌وتێكدا له‌ ئۆسلۆی پایته‌خت، كه‌سێك بیندار بوو و گومانلێكراوێكیش ده‌ستگیركراوه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ عیرفان مشتاق مه‌لای مزگه‌وته‌كه‌ به‌ رۆژنامه‌ی "بۆدستیكا"ی راگه‌یاندووه‌: كه‌سێكی سپی پێست كه‌ كڵاوێك و جلێكی سه‌ربازی پۆشیبوو، ته‌قه‌ی له‌ كه‌سێكی په‌نابه‌ری مزگه‌وته‌كه‌مان كرد.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ "ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قه‌ی كردووه‌ ده‌مانچه‌و كڵاشینكۆفیشی پێبووه‌"، دواى رووداوه‌كه‌ پۆلیس وتوویه‌تی "چه‌ند چه‌كێكیان له‌ناو مزگه‌ته‌كه‌دا دۆزیوه‌ته‌وه‌".

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure