ئەپڵ ملیۆنێک دۆلار دەدات بەو کەسەی دەتوانێت مۆبایلەکەی هاک بکات

هەواڵ / زانست :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 162‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ


کۆمپانیای ئەپڵ بڕیاریدا خەڵاتەکەی بۆ ملیۆنێک دۆلار بەرزبکاتەوە و دەیبەخشێتە هەرکەسێک بتوانێت خاڵی لاوازی ئامێری "ئایفۆن" و "ماک" بدۆزێتەوە و بتوانێت هاکی بکات بەبێ ئەوەی خاوەنی ئامێرەکە هیچ کارێک بکات.

 
کۆمپانیای ئەپڵ بڕیاریدا خەڵاتەکەی بۆ ملیۆنێک دۆلار بەرز بکاتەوە و دەیبەخشێت بەو کەسەی دەتوانێت خاڵی لاوازی ئایفۆن و ماک بدۆزێتەوە و هاکی بکات بەبێ ئەوەی خاوەنی ئامێرەکە هیچ کارێک بکات.

رۆژنامەی فۆربس ئاشکرایکرد: "پێشتر خەڵاتەکە بریتی بووە لە 200 هەزار دۆلار و تەنیا ئەو هاککەرانە بۆیان هەبووە بەدەستی بهێنن کە لە کێبڕکێکەیاندا بەشداریانکردووە".

ئیڤان کرستیچ، بەڕێوبەری ئاسایشی ئەندازیاری کۆمپانیای ئەپڵ لە کۆنگرەی ساڵانەی (Black Hat 2019) لە لاس ڤێگاس وتی: "بڕی 500 هەزار دۆلار دەدەن بەو کەسەی دەتوانیت بەبێ کاردانەوەی بەکارهێنەر هێرش بکاتە سەر سیستمەکەی ئەپڵ، هەروەها ئەو کەسانەی کێشە و خاڵی لاوازی سیستمەکە دەدۆزنەوە 50%ی خەڵاتەکەیان پێ دەبەخشرێت".

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد

پ: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure