رەنگە ئەمریکا هێزەکانی لەئەڵمانیاوە بۆ پۆڵەندا بگوازێتەوە

هەواڵ / جیهان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 84‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

باڵیۆزی ئەمریكا لە ئەڵمانیا ئاشکرایکرد، ئەنگیلا مێرکڵ راوێژکاری ئەڵمانیا نایەوێت چیتر خەرجییە سەربازییەکانی زیاد بکات و بەوهۆیەوە، رەنگە ئەمریکا بیر لەوە بکاتەوە هێزەکانی بۆ پۆڵەندا بگوازێتەوە.


ریچارد گرینێڵ باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ئەڵمانیا لە لێدوانێکدا وتی: "مێرکڵ نایەوێت داواکارییەکانی هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی جێبەجێ بکات و رێژەی خەرجییە سەربازییەکان بۆ 2% زیاد بکات، ئەمەش دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکای نیگەران کردووە و رەنگە بیر لە گواستنەوەی ئەو هێزانە بکاتەوە کە لە ئەڵمانیا جێگیر کراون بۆ وڵاتێکی دیکەی وەک پۆڵەندا".

ئەمەش لەکاتێکدایە کە هەندێک لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئەوروپا وەک پۆڵەندا و لاتیڤیا  لە ترسی ئەو هەنگاوەی روسیا لە ساڵی 2014 جێبەجێی کردبوو سەبارەت بە لکاندنی نیمچە دورگەی كریمیای ئۆکرانی بە خاکی وڵاتەکەیەوە، بڕیاریانداوە خەرجییە سەربازییەکانیان بەڕێژەی 2% زیاد بکەن و ترامپ-یش ئەو هەنگاوەی بەرزنرخاند و داوای لە ئەڵمانیا کردبوو هەمان ئەو هەنگاوە پەیڕەو بکات.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پێداچوونەوە: ئارام غەفور 

بڵاوکردنەوە: ن.ر

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure