لەجەژنی قوربان و پشووی هاویندا هاووڵاتیانی عەرەب بەرەو تورکیا گەشت دەکەن

هەواڵ / جیهان :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 200‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


جەژنی قوربانی ئەمساڵ رێکەوتە لەگەڵ پشووی هاوین ئەمەش هەلێکی زێڕینە بۆ گەشتیارە عەرەبەکان تاوەکو ئەم دوو پشووە کۆبکەنەوە و کاتەکانیان لە تورکیا بەسەر بەرن.

کۆمپانیا گەشتیارییەکان چەندین بەرنامەی تایبەتیان بە جەژنی قوربان داناوە بە شێوەیەک زۆر ئەستەمە هۆتێلێک، ژوورێکی بەتاڵ بدۆزیتەوە بەتایبەتی لە ئیستانبوڵ کە 95%ی هۆتێلەکانی گیراوە.

محەمەد نوری ئەرسوی، وەزیری رۆشنبیری و گەشتیاری لە لێدوانێکدا وتی: "زۆرێک لە هۆتێلەکان بۆ ماوەی جەژن بە کرێ گیراون بەتایبەتی هۆتێلی ناوچە گەشتیارییەکان، وەک ویلایەتی بۆدروم کە هەموو هۆتێلەکانی گیراون".

موستەفا یەلدریم بەڕێوەبەری یەکێتی گواستنەوە بە پاس وتی: "لە جەژندا 10 هەزار گەشتمان بۆ هەموو ویلایەتە تورکییەکان زیاد کردووە، بەڵام تکتەکان خەریکە نامێنن".

وتیشی: "لە جەژندا ملیۆنێک گەشتیار بە پاس هاتوچۆ دەکەن، ژمارەی گەشتە رۆژانەکان دەگاتە 27 هەزار و ئامانجمان ئەوەیە بتوانین لە جەژندا 10 ملیۆن گەشتیار هاتوچۆ پێ بکەین".

ئەحمەد موحسین، خاوەنی کۆمپانیای فەجری گەشتیارییە و دەڵێت: "گەشتیارە عەرەبەکان روو دەکەنە تورکیا، چونکە کەشوهەوا و خزمەتگوزاری و سروشتەکەیان بەدڵە".

وتیشی: "جەژن هاوکاتە لەگەڵ پشووی هاوین، ئەمەش هەلێکی گونجاوە بۆ چێژ بینین پێش دەستپێکردنەوە بە ساڵی خوێندن، هەر بۆیە پشووەکەیان لە تورکیا بەسەر دەبەن".

ئاماژەشی بەوەدا: عەرەبەکان زیاتر ناوچە سروشتییەکانی وەک بورسا و ترابزۆن و ئیستانبوڵ هەڵدەبژێرن وەک لە کەنار دەریا.

محەمەد نوری ئەرسوی، وەزیری رۆشنبیری و گەشتیاری تورکیا وتی: "پێش چەند رۆژێک ئاشکرایکرد ئەمساڵ کەرتی گەشتیاری لە تورکیا دەبوژێتەوە و ژمارەی گەشتیارەکان بە رێژەی 13بۆ 15% زیاد دەبێت.

وەرگیڕان:هێڤی فەرهاد

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure