فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی: هاتن و رۆیشتنی گەشتیاران زیادیكردووە

هەواڵ / کوردستان :: 10/08/2019‌ :: 152‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت: بۆ جەژنی قوربان هاتن و رۆیشتنی گەشتیار زیادیكردووە بەتایبەتیش رۆیشتنی گەشتیار بۆ توركیا و ئێران لەهەرێمی كوردستانەوە.


دانا محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئەمڕۆ 10ی ئابی 2019 بەدواڕۆژی راگەیاند: هەفتانە 150 گەشتی ئاسمانی هەیە، كە 23 لەو گەشتانە بۆ توركیایە، پێشتر ئەم 150 گەشتە زۆربەیان بەتاڵ بوون، بەڵام ئێستا فڕۆكەكان لەهاتن و رۆیشتندا بە پڕیی هاتووچۆ دەكەن.

ناوبراو روونیكردەوە: ژمارەیەكی زۆر گەشتیار گەشت بۆ وڵاتانی توركیا و ئێران دەكەن، هەمیش كوردانی تاراوگە دەگەڕێنەوە و گەشتیاری زۆریش لەناوەڕاست و باشووری عێراقەوە دێنە سلێمانی.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 

ب: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە