مەملەکەتی دەستڕۆیشتوو

هەواڵ / چاوی تۆ :: 10/08/2019‌ :: 143‌ جار بینراوە
نوسەر: جوانڕۆ مستەفا


لەم مەملەکەتەی ئێمەدا شتێک نەماوەتەوە بۆ کەسانی دڵسۆز  و کەسی چاکەخواز، هەموو بۆ جێبەجێکردنی کارێک دەبێت بچێتە بەر دەرگای ئەم بەرپرس و ئەو بەرپرس، سەرباقی ئەوەش دەبێت کەسێکی خۆیان پشکیان هەبێت، ئیتر گرنگ نییە زەرەر لە خەڵکی دەدات یان بە قازانجی خەڵکییە یان نا، گرنگ ئەوەیە بۆ هەر ئیشێک ناو و پشکی ئەمانی تێدا بێت.

ئیستا کوڕ ئەو کوڕەیە (دەستی بڕوا) و لەتەزەوییەکی تەجاوز بپچڕێ و بەنزینخانەیەک، گەراجێک، باخێک، بینایەکی بازرگانیی لەسەر دروست بکات و بتوانێ سەروەت و سامان پێکەوە بنێ، ئیتر لێت ناپرسن چۆن و بەچی پەیدات کردووە! نە یاسایەک لێت دەپرسێ و نە کەس بۆی هەیە بڵێ  بەچی و چۆن پەیدات کرد؟
کوڕ ئەو کوڕەیە کۆمپانیایەکی هەبێت و  میلـلەت دابدۆشێت و  سەروەت و سامانێکی زۆر پێکەوەبنێ و گوێنەداتێ ئەو شتەی دەیهێنیتە ئەم شارەوە کوالێتی باشە یان خراپ.

رۆژ رۆژی ئەوەیە گیرفانت پڕکە و بڕۆ، دواتر وەرە سەر شاشە و بە هەوەسی خوت قسە بەم حکومەت و حیزبانە بڵێ، بۆیە ئەوانەی لە tvیەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان شیوەن دەکەن، بڕوایان پێمەکەن، چونکە زۆر هەبوون تا نەگەیشتبوونە ئەو دووگە چەورە هاتوهاواریان دەکرد کە دەمیان گەیشت ئیتر ئەوانیش بیدەنگ بوون. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure