هواوى جێگره‌وه‌ى سیستمى ئه‌ندرۆیدى ئاشكراكرد

هەواڵ / زانست :: 11/08/2019‌ :: 219‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

كۆمپانیاى هواوى چینى سیستمێكى نوێى ئاشكراكرد كه‌ جێگره‌وه‌ى سیستمى ئه‌ندرۆیده‌.


كۆمپانیاى ته‌كنه‌لۆژى هواوى كه‌ دووه‌م گه‌وره‌ترین كۆمپانیاى بوارى مۆبایله‌ هۆشمه‌نده‌كانه‌ ئاشكرایكرد: سیستمى (هاڕمۆنى ئۆ ئێس)یان دروستكردووه‌ بۆ كارپێكردنى مۆبایله‌ هۆشمه‌نده‌كانیان.

ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، ئه‌م سیستمه‌ ئاماده‌یه‌ بۆ كارپێكردن و جێگره‌وه‌ى سیستمى ئه‌ندرۆیده‌ تاوەکو له‌هه‌ركاتێكدا ئه‌مریكا ویستى سزا بسه‌پێنێت به‌سه‌ر هواویدا و نه‌توانێت بگات به‌ سیستمى گووگڵ.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال
  بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure