عەبدولمەهدی لەبارەی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە هاتەدەنگ
هەواڵ / عێراق :: 09/08/2019 :: 4308 جار بینراوە
دواڕۆژ
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت: سزادانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانەوە نابێت.
لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق (ئەمڕۆ هەینی 9ی ئابی 2019) وتی: "بەردەوام دەبین لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، ئەوانەشی باس لەوە دەکەن گرنگی زیاتر بە پارێزگاکانی هەرێم دەدەم بەراورد بە پارێزگاکانی دیکەی عێراق هیچ بنەمایەکی نییە".
وتیشی: "سزادانی حکومەتی هەرێم لەڕێگەی سزادانی فەرمانەبەرانەوە نابێت، سەرجەم ماددەکانی بودجەش وەکو خۆی جێبەجێ دەکەین".
ئا: ن.ر