گه‌رمیان؛ پێشانگایه‌ك بۆ شنگال كرایه‌وه‌

هەواڵ / که‌لتور :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 125‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

له‌یادى تاوانى کۆمەڵکوژی دژ به‌ هاووڵاتیانى ئێزدى، له‌ گه‌رمیان پێشانگایه‌كى فۆتۆگرافى كرایه‌وه‌.


ئاکۆ هۆرێنى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى رۆشنبیرى و هونه‌رى گه‌رمیان (ئەمڕۆ هەینی 9ی ئابی 2019) به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: له‌ دیوانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه‌مان پێشانگایه‌كى فۆتۆگرافیمان بۆ هونه‌رمه‌ند عه‌لى ئه‌ركه‌دى كرده‌وه‌ و تێیدا زیاتر له‌ 30 وێنه‌ نمایشكران. 

وتیشى: "وێنه‌كان تایبه‌ت بوون به‌ كۆمه‌ڵكوژى و ئه‌و تاوانه‌ى له‌لایه‌ن رێكخراوى داعشه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ هاووڵاتیانى ئێزدى له‌ شنگال ئه‌نجامدرا و هه‌زاران هاووڵاتی كوژران و بێ سه‌روشوێنكران و رفێندران. 

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان چۆن له‌ بۆنه‌ و بواره‌ جیاوازه‌كان كارده‌كات، هاوكات به‌ ئه‌ركى خۆى ده‌زانێت خه‌م و ئازاره‌كانیش له‌ڕێگه‌ى هونه‌ره‌وه‌ بگه‌یه‌نێت به‌ راى گشتى و هه‌وڵی دۆكیۆمێنت كردنیان بدات.

پ: ن.ر




  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure