خشتەیەکی نوێ بۆ دابەشکردنی مووچە رادەگەیەنرێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 39102‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی و ئابوری رایدەگەیەنێت: دوای جەژن خشتەی مووچەی زۆربەی وەزارەت و دەستەکان رادەگەیەنرێت.

 

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لێدوانێکدا بۆ دواڕۆژ وتی: " بەهۆی پشووەکانی جەژنەوە لە هەفتەی داهاتوودا مووچەی هیچ شوێنێک دابەش ناکرێت".

 

ئاماژەی بەوەشکرد: بەهۆی ئەوەی بەغدا پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی پێش جەژن نەنارد، نەتوانرا مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان پێش بخرێت و لە پێش جەژن دابەش بکرێت.

 

راشیگەیاند: پاش جەژن پارەی بەغدا بۆ مووچە دەگاتە هەرێم و لە هەوڵداین زۆر بەزوویی مووچەی وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا، ناوخۆ، ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای گشتی ئاسایش و سەرجەم ئەو وەزارەتانەی دیکە دابەشبکەین کە مووچەیان وەرنەگرتووە.

 

ئا: ر.ف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure