ئاگر له‌ كه‌مپى ئاواره‌كانى شەنگال كه‌وته‌وه‌ و هه‌شت خێمه‌ سوتان

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 195‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزى

به‌ره‌به‌یانى (ئه‌مڕۆ 9ی ئابی 2019) ئاگر له‌ كه‌مپى چه‌م مشكوى ئاواره‌كانى شەنگال له‌ قه‌زاى زاخۆ كه‌وته‌وه‌ و هه‌شت خێمه‌ سوتان.

فه‌یسه‌ڵ عه‌لى خانه‌سوورى، چالاكى ئێزدى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: "كاتژمێر 4:00ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ئاگر له‌ كه‌مپى چه‌م مشكوى ئاواره‌كانى شەنگال له‌ سنوورى قه‌زاى زاخۆ كه‌وته‌وه‌".

وتیشى: "به‌هۆى ئه‌و رووداوه‌وه‌ هه‌شت خێمه‌ى ئاواره‌كان سوتان و هۆكارى ئه‌و رووداوه‌ش شۆرتى كاره‌با بووه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "جیا له‌ زیانى گیانى، ته‌واوى پاره‌ و زێر و ناسنامه‌ و كه‌لوپه‌لى ئه‌و خێزانه‌ ئاوارانه‌ سوتاون و زیانێكى زۆرى ماددیان پێگه‌یشتووه‌".

راشیگه‌یاند: "له‌ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا دووه‌م رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ كه‌مپى چه‌م مشكوى ئاواره‌كانى شەنگال به‌هۆى شۆرتى كاره‌باوه‌ كه‌وتووه‌ته‌وه‌ و 28 خێمه‌ سوتان".

به‌وته‌ى ئه‌و چالاكه‌ ئێزدییه‌ ماوه‌ى پێنج ساڵه‌ ئه‌و كه‌مپه‌ بۆ ئێزدییه‌كان دروستكراوه‌ و ته‌لى كاره‌باکانی كۆن بووە و تائێستا نه‌گۆڕدراون، هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌و رووداوانه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌.

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure