پاكستان نمایشی فیلمی هیندی لە سینەماکانی وڵاتەکەی قەدەغە کرد

هەواڵ / که‌لتور :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 171‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

فیرده‌وس عاشق ئه‌عوان، راوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌تی پاكستان ئاشكرایكرد: پاكستان چیتر رێگه‌ به‌وه‌ نادات له‌ سینه‌ماكاندا فیلمی هیندی نمایشبكرێت.

ئه‌عوان له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له‌ تویتێكیدا رایگه‌یاندووە: نمایشكردنی فیلمی هیندی له‌ سینه‌ماكانی وڵاته‌كه‌ به‌ ته‌واوی قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت. 

ناكۆكییه‌كانی هیندستان و پاكستان رۆژ به‌ رۆژ روو له‌ زیادبوون ده‌كه‌ن، پاكستانیش هه‌وڵ ده‌دات به‌مشێوه‌یه‌ دژایه‌تی هیندستان بكات.

ئه‌وه‌ی بووه‌ هۆكاری زیادبوونی گرژییه‌كانی نێوان دوو وڵاته‌كه‌ بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاكستانی بوو، كاتێك له‌ لێدوانێكیدا رایگه‌یاند كه‌ دیپلۆماتکارەکانی پاكستان له‌ نیودلهی ده‌کشێنێته‌وه‌ و دیپلۆماتکارێكی هیندی-ش له‌ خاكه‌كه‌ی ده‌رده‌كات.

و: كێوان
پ: چ.ع

ب: ن.ر

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure